شوانێک مارێکی لەناو بڵێسەی ئاگر دەرباز کرد و خستیە ناو توێشەبەرەی خۆیەوە و بەڕێ کەوت. - ماڵپەڕی پزیشك

بابەتی نوێ

شوانێک مارێکی لەناو بڵێسەی ئاگر دەرباز کرد و خستیە ناو توێشەبەرەی خۆیەوە و بەڕێ کەوت.

پەند. !

شوانێک مارێکی لەناو بڵێسەی ئاگر دەرباز کرد و خستیە ناو توێشەبەرەی خۆیەوە و بەڕێ کەوت.

ماوەیەک کە رۆشت، مارەکە پێی وت : بە ملتەوە بدەم یان بە لێوتەوە؟؟

شوانەکە وتی: پاداشتی پیاوەتی کردن ئەمەیە؟

مارەکە وتی: پاداشتی پیاوەتی کردن، ناپیاویە...!!

بڕیاریاندا لە یەکێک بپرسن،

گەیشتن بە رێویەک و لێیان پرسی چی بکەن؟

رێوی وتی: من تا روداوەکە بە چاوی خۆم، وەک خۆی نەبینم ناتوانم هیچ قسەیەک بکەم.

گەڕانەوە و مارەکەیان خستەوە ناو ئاگرەکە.

مارەکە کەوتە تەقالا و رێویەکە پێی وت:

هەر لەوێ بە بۆ ئەوەی پیاوەتی لە دنیا بنەبڕ نەبێ.

نابێ وەک شوان چاک بیت و نابێ وەک ماریش خراپ بیت.

ئەبێ وەک رێوی بیت و بزانی کێ شایستەی چاکەکردن و پیاوەتیە..،!

ليست هناك تعليقات: