زیرەکی دادوەرێک سەرسامت دەکات - ماڵپەڕی پزیشك

بابەتی نوێ

زیرەکی دادوەرێک سەرسامت دەکات

 

زیرەکی دادوەرێک سەرسامت دەکات

دوو کەس دەچنە ژورەوە بۆ بەردەمی ، و بەرامبەر قازی رادەوەستن یەکێکیان بالا بەرزێکە لە تەمانی ٥٠اکانا ئەوەی دیکەشیان پیرێکی ٧٠ سالی و بەسەرەوتر ڤوو خۆی بەسەر گۆچانەکەی داداوە.

 لەبەردەم قازی دەوەستن و قازی دەلێ بلێن فەرموو قسەبکەن.

 پیاوە باڵا بەرزە ٥٠ سالاکە دەلی قوربان من ١٠ لیرەی زێرم داوە بەو کابرایەی هاورێم بەوشەرتەی تۆزێ حالی باشتر بێ و بمداتەوە بەلام ئیستا دوای ماوەیێکی زۆر هەر کاتێ لێی داوا ئەکەم لێی را ئەکات.

قازی روو دەکاتە مامە پیرەکە و دەلێت چی دەلێی بەرامبەر قسەی هاورێکەت

ئەویش روو دەکاتە قازی و دەلێ قوربان راست دەکا ١٠ لیرەی زێری داپێم بەلام من بۆم گەراندۆتەوە.

 قازی بە پیاوە بالا بەرزەکە دەلێ بۆی گەراندویتیەوە ئەویش دەلێ نەخێر

 قازی دووبارە روو دەکاتە پیرەکە و دەلێ دەتوانی سوێن بخۆی کە بۆیت گەراندۆتەوە 

ئەویش ئەلێ بەلێ قازی دەلێ دەباشە دەستی راستت بەرزکەوە و لەسەر ئەو قورعانەی دانێ و سوێنمان بۆ بخۆ 

لەوکاتەدا پیاوە پیرەکە ئاور لە هاورێکەی ئەداتەوە و دەلێت تکایە ئەم گۆچانەم بۆ بگرە و دەیداتە دەستی

 دەستیشی بەرز دەکاتەوە و لەسەر ققورعانەکەی دائەنێ و سوێن دەخوا دەلێ سوێن بەخوا من ١٠ لیرەکەم داوەتەوە دەست خۆی.


قازی تورە دەبێ لەو کابرایەی کە داوای دەکرد پیرەکە زێرەکەی بداتەوە

 ئەویش داوای لێبورد دەکا و دەلێ رەنگە من لەبیرم چوبێ کە داویەتیەوە پێم

  ئینجا پیرەکە گۆچانەکەی وەرگرتەوە و خۆی بەسەری دادا 

قازی لەوکاتەدا پێش دەرچونیان و رۆیشتنیان لەلای دادوەرەکە دادوەرەکە پێی وتن بۆستن 

رویکردە پیرەکە و وتی تۆ هەموو کاتێ گۆچان بەکار دێنێ

 کابرای پیر وتی هەنێ جار بەکاری دێنم و هەنێ جار بەکاری ناهێنم

 رویکردە پیاوەکەی دیکە و پرسی راست دەکا گۆچان بەکار دێنێ  هەنێ جار

 کابرا وتی نەخێر قوربان یەکەمجارە ببینم گۆچانی لەدەستە و هەرگیز نەمدیوە گۆچان بەکار بێنێ

 لەمکاتەدا قازی دەلێ ئادەی ئەم گۆچانەم پێ بدە 

گۆچانەکەی پێدەدا قازیش سەیری دەکا و ئەودیو و ئەودیوی دەکا و هەست دەکا ئەم گۆچانە گۆچانێکی ئاسای نیە

 کاتێ کە سەیری دەکا لەلای سەری و لەلای خوارێی گۆچانەکە وا دروست کراوە کە دەتوانی زیاتر لە ١٠ لیرەی تێدا هەلبگری بۆیە قازی دەیکاتەوە و سەیری دەکا ١٠ لیرە لەناو قوماشێک کراوە لەناو گۆچانەکە و سەرەکەشی داخراوەتەوە 

لەوکاتەدا قازی دەلێ ئەی پیری ئاخیر شەر واتزانی وا بەئاسانی ئەتوانی من هەلبخەلەتێنی و ١٠ لیرەی ئەو پیاوەش بخۆی

 کە چاکەی لەگەل کردوی لەوکاتەوە گومانم لێ کردی کە گۆچانەکەت دایە دەستی هاورێکەت 

 دەستت هەلبری و زۆر بە ئاسانی سوێندت خوارد بێ ئەوەی بیر بکەیەوە بلێی من بەو پیریە چۆن سوێند بخۆم لەسەر پارە 

لەلایێک ئەمانەتەکەت نەگەراندەوە بۆ خاوەنەکەی،   لەلایێک خیانەتت لە قازی کرد، لەلایێک غەشت لە قورعان کرد کە سوێنت پێ خوارد حیلەیێکت تێدا کرد


ئیتر قازی زێرەکەی گەراندەوە بۆ خاوەنەکەی و فەرمانیشی کرد ئەو پیرە بگیرێ تا سزایێکی شایستەی بۆ دیاری دەکرێ

هناك تعليق واحد: