سوودەکانی لیمۆ بزانـــــە - ماڵپەڕی پزیشك

بابەتی نوێ

سوودەکانی لیمۆ بزانـــــە

ســوودەکـــانــی لـــیــمــۆ بــزانـــە :

🍋🍋🍋🍋🍋

لیمۆ  لە ڕووی تەندروستیەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسانەوە ، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە و تووشی هەندێک گیروگرفت بوون وەک زیپکە و بوونی خاڵە ڕەشەکان لەسەر ڕووخساریان.


 سوودەکانی لیمۆ بۆ پێستی چەور لە وەرزی هاوین و گەرمادا :


🍋 لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی چەوری دەموچاوو و لابردنی چەورییە زیادەکانی پێست ، هاوکات پێست سپی دەکاتەوە و ڕەنگی دەکاتەوە و پارێزگاری لە گەشانەوەی دەکات .


🍋 لیمۆ پەڵەی ڕووخسار و خانەی پێستە مردووەکانی دەموچاو لادەبات و گەشەو بریقەداری دەکات .


🍋 هەندێکجار پێست پەڵەی قاوەییە زەردباو دروست دەکات ، دەتوانیت لە ڕێگای بەکارهێنانی لیمۆوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەیت .


🍋 لیمۆ یارمەتی نەمانی چرچی پێستی ڕووخسار و تووندکردنەوەی دەدات ، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینات ، لەهەمانکاتدا کونیلە فراوانەکانی پێست کەم دەکاتەوە .


سێ ماسکی بەسوودی لیمۆ بۆ پێستی چەور :


شەربەتی لیمۆ و ئاوی گەرم🍋🍵

ئاوو و شەربەتی لیمۆ بە بڕێکی یەکسان تێکەڵ دەکرێت دواتر دەخرێتە سەر پێستەکە ، بۆ ماوەی چەند خوولەکێک وازی لێدەهێنرێت تا وشک دەبێتەوە ، ئەم ماسکە وەک چارەسەرێک وایە بۆ نەمانی پەڵەی ڕووخسار و لابردنی چەورییە زیادەکان . 


 لیمۆ و شیر 🍋🍶


هەندێک ئاووی لیمۆ و شیر تێکەڵ بەیەکتر دەکرێت و دەدرێت لە پێستی دەموچاوو ، ئەم ماسکە بۆ پێستی چەور بەسوودە و یارمەتی گەشانەوە و بریقەدارکردنی پێستەکە دەدات .   

   

هێلکە و لیمۆ 🍋🍳

سپێنەی هێلکە جوان تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە کەف ، پاشان ئاووی نیو لیمۆی تێدەکرێت وبەباشی تێکەڵ دەکرێت ، دواتر بیدە لە پێستی دەموچاووت بۆ ماوەی 10 خوولەک و بە ئاووی سارد بیشۆ ، بەڵام نابێت  چواردەوری بدێت لە چواردەوری دەم و چاووەکانت ، ئەم جۆرەیان باشترینە بۆ توندکردنەوە و لابردنی زیپکە و پەڵەکانی دەموچاوو و گەشانەوەی .

ليست هناك تعليقات: