چارەسەری قۆلۆن و غازات بە دەرمانی گیایی - ماڵپەڕی پزیشك

بابەتی نوێ

چارەسەری قۆلۆن و غازات بە دەرمانی گیایی

چارەسەری قۆلۆن و غازات بە دەرمانی گیایی
قۆڵۆن کە بە کوردی ریخخۆلە ئەستورەشی پێدەوترێت،وەک هەر ئەندامێکی لەشی مرۆڤ،دوچاری نەخۆشی زگماکی و هەوکردن و شێڕپەنجە دەبێت،بەڵام یەک لە نەخۆشیە هەرە باوەکانی ئەم ئۆرگانە،حاڵەتێکە کە لە نێوان لەشساخی و نەخۆشیدایە،کەسە تووشبوەکە ساخ نیە،نەخۆشیش نیە.ئەم حالەتە لە کوردەواریدا پێیدەوترێت کۆلۆن،

نیشانەکانی

٭ ژانە سک،ژانە سکەکە سوکە،لە بەشی خوارەوەی لای راست و چەپی سکدایە،بەردەوامە،نەخۆشەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بەو ژانەسکەوە دەناڵێنێت،جار جار سەردانی پزیشک دەکات.

٭ نەخۆشەکە هەست بە هەلئاوسانی سکی دەکات و دەچیتە لای پزیشک و دەلێت سکم هەلئاوساوە،لە هەمان کاتدا بە پزیشک دەڵیت ئارەزوی خواردن ناکەم.

٭ نەخۆش دوچاری غازاتێکی زۆر دەبێت و تڕ و تسی زۆر بەردەداتەوە،هەندێک جار هێندە غازاتی زۆر دەبێت کار لەسەر پیوەندیە کۆمەلایاتیەکانی دەکات و ناچاردەبێت شوینە گشتیەکان چٶڵ بکات و زوزو بچیتە تەوالێت. 
٭ بە گوێرەی کرژبون و خاوبونی ماسولکەکانی دیواری ریخۆڵەی ئەستورە،نەخۆش دوچاری سکچون یان قەبزی دەبێت،هەندێک جار لەگەل سکچوندا مادەیەکی لینج دێتە درەوە .

٭ لە هەندێک کەسدا بە تایبەتی ئەوانەی بۆ ماوەیەکی درێژ دوچاری ئەم حالەتە دەبن،نەخۆش هەست بە لاوازی و بێوزەیی دەکات و رەشبین و دورەپەریز دەبیت و دوچاری سەرئێشە دێت.

خۆپاراستن لەهەندێک خواردن

٭ خواردنی سوورکراوە بەهەموو شێوەیەک نەخورێت .

٭ بیبەری توون ، بەهارات ، کاری ، ئەمانەش نەخورێن .

٭ خواردنی خێرا (fast food) بەهیچ جۆرێک نەخورێت .

٭ خواردنە دوولەپەکان بەجۆری تایبەت ئامادە بکرێن کە غازات درووست نەکەن ( هەر چێشتێکی کە بۆ نەخۆشی کۆلۆن باش نین لەکاتی ئامادەکردنیان سەلکێک پیازی ووردنەکراوی تێبکەن ، یان ، پارچەیەک زەنجەفیلی فرێش ی تێبکەن .

٭ دەروون ئارام بین و خەم و قەلەقیمان نەبێت ، چونکە گرفتە دەروونیەکان کاریگەریان زۆرە بۆ نەخۆشی قۆلون .

چارەسەری بەدەرمانی گیایی

٭ چایی نەعناع ، (۱۰) دە دانە گەلای نەعناع "ووشک یان فرێش جیاوازی نیە" لەگەڵ پێنج دڵۆپ زەیتی نەعناع بکەرە کوپێک ئاو و دووای بیست خولەک بیپاڵێوە و نیو کاتژمێر پێش بیخۆ دوو ژەم "نیوەڕۆ ، ئێوارە" تا دوو هەفتە .

٭ چایی یانسون (جۆرێکی ڕازیانەیە ، لەلای عەطارەکان دەست دەکەوێت) کەوچکێکی چێشت لە تۆوی یانسون بکەرە کوپێکی ئاوی گەرم و دووای چارەگێک بیپاڵێوە و نیو کاتژمێر پێش نان بخورێت دوو ژەم واتا پێش نانی نیوەڕۆ و ئێوارە تا دوو هەفتە .

٭ چایی ڕازیانە ، کەوچکێکی چێشت لە ڕازیانە بکەرە کوپێک ئاو و دوای چارەگێک بیپاڵێوە و نیو کاتژمێر پێش نان دوو ژەم "نانی نیوەڕۆ و ئێوارە" بیخۆ .

٭ کەوچکە چایەک لە زەنجەفیلی ووشکی هاڕاو لەگەڵ کەوچکەچایەک لە زەردەچەوە بکەرە کوپێک ئاوی گەرم و دوای بیست خولەک لە گرتنەوەی ئینجا پێش نان بیخۆ دوو ژەم ، "ئێوارە و نیوەڕۆ" .

٭ چایی تاڵیشک ، کەوچکێکی چێشت لە گەڵای ووشککراوەی تاڵیشک بکەرە کوپێک ئاوی گەرم و دوای چارەگێک بیپاڵێوە ، ئینجا نیو کاتژمێر پێش نان بیخۆ .

٭ شەربەتی ڕەگی مێکوک "عرەق السووس" 
درووستکردنی_شەربەتی_مێکوک ، لەڕەگی میکوک درووست دەکرێت ، ڕەگەکانی سپی ناکرێت واتا پاک ناکرێت لە توێکلەکەی تا کاتی بەکارهێنان ، ئینجا (٥۰ گم) لە ڕەگی مێکوک لە یەک لیتر ئاودا دەکوڵێنی سەری دامەپۆشن و کەف دەکات و لێ بگرن بۆ ماوەی (۷ خولەک) ئینجا کە کەفی تەواو بوو چیتر هەڵناچیت ئینجا سەری دابپۆشن و پێنج خولەکی تر بیکوڵێنن و ئینجا لێیگەڕێن تا (۱۲ سعات) دوواتر بیپاڵێون و بۆ خواردنەوە بەشی دوو ڕۆژ دەکات ، سێ ژەم پێش نان نیو کوپی لێ دەخورێتەوە ، لەو ڕێژە زۆرتر درووست نەکرێ چونکە کۆن بێت سوودی نامێنێت .

٭ ئاوی گەڵای گەزنه ، گەزک گەزک ، گەسک گەسک ، القراص ، گەلای گەز گەزکه بکەرە ئاوی گەرم و دووای نیو کاتژمێر بیپاڵێوە و پێش نان بیخۆ .

ليست هناك تعليقات: