لەکاتی پێوەدانی ماردا چی بکەیـــن؟ - ماڵپەڕی پزیشك

بابەتی نوێ

لەکاتی پێوەدانی ماردا چی بکەیـــن؟

لەکاتی پێوەدانی ماردا چیبکەین؟

نیشانەکانی پێوەدانی مار:
* دەبینیت لەدوو جێگادا برین هەیە کەئاماژەیە بۆ جێگای دادنەکانی مارەکە.
* سوربونەوە و هەڵئاوسان و بوونی ئازار لەشوێنی برینەکە.
* بەگرانی هەناسەدان.
* دڵتێکچوون و ڕشانەوە.
* بە ناڕونی شتەکان دەبینێت.
* هەڵئاوسانی دەم و چاو و پەلەکان.
* ئارەقکردنەوە و لیک دەردان.

فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ پێوەدانی مار :
١- پێویستە قوربانیەکە دوربخرێتەوە لە مارەکە و ببرێتە   شوێنێکی سەلامەت.
٢- پێویستە قوربانییەکە هێمن و ئارام بکەیتەوە چونکە هەتاوەکو هێمن تر بێت و نەترسێت درەنگتر ژەهرەکە بە لەشدا بڵاودەبێتەوە.
٣- دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە "١٢٢" ی فریاکەوتنی خێرا بکە.
٤- پێویستە هەوڵبدەیت قوربانییەکە کەمترین جوڵە بکات چونکە هەتاوەکو جوڵەی زیاتر بێت خێراتر ژەهرەکە بە لەشدا بڵاوئەبێتەوە و مەترسی زیاتر دروستدەکات.
٥- دەبێت شوێنی پێوەدانەکە نزمتر لە ئاستی دڵ بهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی درەنگتر ژەهرەکە بڵاوبێتەوە , بۆنمونە ئەگەر لەپەلەکاندابوو ئەوا نزمتر لە دڵ بمێنێتەوە.
٦- ئەگەر پێوەدانەکە لەو شوێنانەبوو کە خشڵو ئیکسسواراتی پێوەیە وەک مەچەک و پەنجەکان هەوڵبدە خشڵەکان لێبکەیتەوە پێش ئەوەی شوێنی پێوەدانەکە بئاوسێت. 
٧- برینەکە پاکبکەرەوە و بەهێواشی بەئاو و سابون بشۆرەو پاشان بەپارچەیەک قوماشی خاوێن بیپێچە هەتا تیمی فریاکەوتن دەگەنە شوێنەکە.

تێبینی:
١/زانستی تازە سەلماندویەتی کە هیچ جۆرە هەڵمژینو بریندارکردنی برینەکە بەکارنەهێنرێت چونکە مەترسی توشبون بە نەخۆشی زیاترە.
٢/نابێت سەرو شوێنی پێوەدانە ببەسترێت چونکە ئەگەری هەیە کەسەکە توشی لاڕەشەGangrene ببێت.
٣/نابێت چای و قاوە و ئەو خواردنانە بدرێت بە قوربانییەکە کە مادەی کافایین Caffeine لە پێکهاتەکەیدا هەیە.


سەرچاوە: Myoclinic

ليست هناك تعليقات: